بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی یەپەژە-یەپەگە لە کوردستانی سووریا، دوو خوشکی شنگالیان بە ناوەکانی بەسە خدر و عالیە خدر لە دەستی داعش ڕزگار کرد و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کردەوە.
بەسە خدر و عالیە خدر خەڵکی گوندی سولاخی شەنگال لە 3 ئۆگۆستی 2014 لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون.
ئەو خوشکانە لەلایەن بەڕێوەبەری خۆسەری کوردستانی سووریاوە لە کەمپی ئەلهەول ڕزگاریان بوو. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاتووە کە ئەو دوو خوشکە لە سەر وەحشیگەری داعشییەکان هەمبەر بە ئەوان قسە دەکەن.