شارەزایەکی عێراقی پرسە ئابوورییەکان دەڵێت: هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 دواکەوتووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیاکانی عێراق، نەبیل مەرسومی لە لێدوانێکدا دەڵێت: بە گوێرەی زانیاری چەند سەرچاوەیەكی تایبەت پێدەچێت هەناردەی نەوتی كوردستان لە ساڵی ٢٠٢٥ دەستپێبكاتەوە.

دەشڵێت: چونكە ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە لەسەر بابەتی هەناردە نەوتییەكان و باجی گواستنەوە ناكۆكی قوڵن، حكومەتی توركیا دەیەوێت وەك ساڵانی پێشوو بەرامبەر هەر بەرمیلە نەوتێك حەوت دۆلاری دەستبكەوێت بەمپێیەش ساڵانە توركیا پشكی ٪١٣ی لە فرۆشی نەوتی هەرێمی كوردستان بەردەكەوێت".

ئاماژە بەوەش دەکات کە بەغدا لە یەك دۆلار تا سێ دۆلار زیاتر نادات بۆ هەر بەرمیلە نەوتێك.

هۆکارێکی دیکەی ناکۆکییەکانیش ئەوەیە، توركیا دەیەوێت كۆمپانیای بۆتاشی توركی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی توركیاوە بگوازێتەوە نەك كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی.

دواكەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان و كەركوك بۆ ساڵی ٢٠٢٥ عێراق توشی زیانی گەورەی دارایی دەكات كە بەهاكەی دەگاتە ٢٠ ملیار دۆلار.