بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی میدیایی HPG باڵی سەربازی پەکەکە رایگەیاند کە سوپای تورکیا تەنیا لە سێ رۆژدا 430 جار هێرشی کردە سەر ناوچەی پارێزراوی میدیا لە باکووری عێراق.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە رۆژانی حەوت و هەشتی جوولای دەڤەری رۆژاوای زاپ 3 جار، خارکووک 2 جار، دەڤەری گوندەکانی شیە، دەشت کافیا و گوندی میرۆکە 11 جار هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر.
هەر لەم رۆژانەدا ناوچەی تەپۆڵکەی بەهار، جووری و ئامێدیە ، سیدای زاپ، گڵکای مەتینا و کامۆران و خواکورک 414 جار کەوتووەتە بەر هێرشی تۆپخانە ، تانک و چەکی قورس.