بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوللەتیف ڕەشید لە ئەو گفتوگۆیەدا سەبارەت بە پێوەندی ئێران و عەرەبستان وتی: ئەو پێوەندییە دەبێتە هۆی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و باشتر بوونی دۆخی ئابووری لە ناوچەکە.
هەرووها سەبارەت پێوەندی ئێران و عێراق ئاماژەی دا ئەو پێوەندییە زۆر تۆکمەیە و لە زۆربەی بوارەکاندا هاوئاهەنگی و هاوکاریمان هەیە و بۆ دابینی ئاسایشی سنوورەکانیش پلانمان هەیە.
ناوبراو سەبارەت پێوەندی حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانیش وتی: ئەو پێوەندییە باشە و دیداری نێوان بەرپرسانی دوولایەنەکە بەردەوامە.