بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دژه تیرۆری کوردستان رایگەیاند: جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.
دژه تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کاتژمێر 2:25 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنوری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە جگە لە زیانی ماددی خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، درۆنەکە لەنێوان گوندی دوکەرێ و بەروشکا سەعدونی لە سنوری قەزای باتیفاوە ئاڕاستە کراوە و "لەو ناوچەیەش چەکدارانی پەکەکە تێیدا بونیان هەیە".
دەوترێت ئەم درۆنە هی تورکیایە کە ناوبەناو خاک و ئاسمانی باکووری عێراق دەبەزێنێت بە بیانووی لێدانی پەکەکە
تا ئێستا بەغدا و هەرێمی کوردستانیش نەیانتوانیوە لەم هێرشانە بیوەستێنن و گیان م ماڵی خەڵکی ئەو ناوچانە بپارێزن.