سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە دیداری جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی درێژە دەداتە ڕۆڵی خۆی بۆ نزیک کردنەوەی وڵاتانی ناوچەکە لە یەکتر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو دیدارەدا گرینگی دان بە سەرمایەدانەری لە گەشتی سەقامگیری سیاسی و نزیک بوونەوە لە یەکتر لە ناوچەکە بە مەبەستی گەییشتن بە یەکپارچەیی لە نێوان گەلان لە بواری سیاسی و ئابووری لێک درایەوە و جەختی لەسەر کرا.

شیاع سوودانی وتیشی: عێراق درێژە دەداتە ڕۆڵی خۆی بۆ پێشکەش کردنی ڕێگاچارە و ئایدیایەک کە وڵاتانی ناوچەکە نزیک بکاتەوە لە یەک و لایەنە ناوچەییەکان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کێشە ئابوورییە هاوبەشەکان لە دەوری یەک کۆ دەکاتەوە.