یەکێک لە ڕێبەرانی کۆمەڵی دادگەری هەرێم، دۆخی هەرێمی لە نەبوونی پەرلەمان کە ئەرکی خپی جێبەجێ بکات، دژوار وەسف کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، ڕێبوار محەمەد ئەمین وتی: هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆشاییەکی یاسایی و دۆخێکی دژوار بەرەوڕوویە و هەوڵ نەدان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بۆ چاوەدێری بە سەر کردەوەکانی حکومەت و پەسەند کردنی ئەو یاسایانەی هاووڵاتیان چاوەڕێیان دەکات، نامەنتقییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئاشكرایە کە پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ئێستا نایانەوێت هەڵبژاردن بکەن، چونکوو مانەوەی هەرێم بە بێ پەرلەمان لە قازانجی ئەوانە و ئەو مافە دەداتە حکومەتی هەرێم کە لە سەرچاوە داراییەکان، داهاتەکان و بەرژەوەندی گشتی کوردستان ، بە بێ چوون بۆ پەرلەمان سوود وەربگرن.