جێگری کاروباری بازرگانی کوردستان وتی: لە 3 مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا 218 ملیۆن و 540 هەزار و 297 دۆلار کاڵا لە ڕێگای سنوورەکانی پارێزگاوە هەناردەی دەرەوەی ئێران کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تاها سەمیعی بە وتنی ئەوەی کە زۆربەی کاڵا هەناردەییەکان بەرهەمی کشتوکاڵی و باخی بە 61 لەسەد بووە، بەرهەمی کیمیایی و کانگایی 19 لەسەد و بەرهەمی پیشەیی 20 لەسەد، ڕایگەیاند: وڵاتانی ئامانجی هەناردەی بەرهەمەکان عێڕاق، تورکیا، سووریا و هیند بووە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی دایە سەر هاوردە کردنی کاڵا لە ئەو سێ مانگەدا و وتی: 72 ملیۆن و 102 هەزار و 477 دۆلار بووە کە لە وڵاتانی ئیمارات، عێڕاق، چین، تورکیا و ئەڵمانیاوە بووە و زۆربەی کاڵاکانیش کەلوپەلی نتوماڵ بووە.

هەروەها ڕاشیگەیاند کە ئاستی ترانزیتیش لە ئەو ماوەیەدا 987 ملیۆن و 431 هەزار و 491 دۆلار بووە.