وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دژی بەردەوامیی شەڕ و توندوتیژی لە ئۆکراینە و پێشنیاری ڕێگای سیاسی بۆ چارەسەریی کێشەکان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهبان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ لارس لۆکە ڕاسموسێن وەزیری دەرەوەی دانیمارک وتی: ئێران دژی شەڕ لە ئۆکراینە.

وتیشی: ئێران دژی شەڕە و رێکاری سیاسی بۆ چارەسەریی ئەم قەیرانە پێشنیار دەکات و پێیوایە هەرچەشنە پڕچەک کردنی لایەنێکی ئەم شەڕە، دەبێتە هۆی توندبوونەوەی گرژییەکان و نەهێشتنی پاوەجێی لە ناوچەکە.

هەروەها دوو لایەن جەختیان کردە سەر خواست و ئیرادەی جیدی تاران و کوپێنهاگ بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانیان.