بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ئەمڕۆ شاخی بەربەزین لە پارێزگای هەولێریان کردە ئامانج.
تورکیا شاخی بەربەزین لە ناوچەی برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێری بۆردۆمان کردووە.
بۆردومانەكە هەریەك لە بێجوانان و چیای بەربزینی گرتووەتەوە و زیانەكانی بۆردومانەكەش نەزانراون.
بەپێی قسەی شایەتحاڵەكان، فڕۆكە جەنگییەكان چەند جارێك بەسەر ئاسمانی سنورەكەدا سوڕاونەتەوە و بۆردومانی دوو شوێنیان لە ناوچەكە كردووە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەك بەردەست نییە لەبارەی زیانەكانەوە.