بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی وتی: لە بڕگەکانی ڕێککەوتنی نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و تورکیا تەنیا چەند کەسی ناو پارتی ئاگادارن.
غەیاس سورچی ڕایگەیاند: ئەنقەرە دوای بڕیاری دیوانی نێودەوڵەتی داوەری پاریس سەبارەت بە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بە نایاسایی دەزانێ و هێشتا ڕێگەنادان نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانەوە بڕوات.
سورچی ڕایگەیاند: تورکیا وتوویەتی ئەو غەرامەیەی دادگای پاریس خستوویەتە ئەستۆی ئەنقەرە نایدات و دەبێ بە نرخی پێشوو مامەڵەی نەوتی لەگەڵ تورکیا بکرێت.
ئەوەشی وت کە تورکیا دەیەوێت ڕێککەوتنێکی نەوتی لەگەڵ بەغدا بکات ڕێک هاوشێوەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هەولێر.