بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف، ڕایگەیاند: پرسی زانست بنەما و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی بە شێوەی بەرچاو پێوەندی بە ژیانی خەڵکەوە لە بواری کشتوکاڵی، تەندروستی و پیشەوە هەیە.
ناوبراو جەختی کرد: بۆ گەییشتن بە ئێرانێکی بەهێز ئەبێ زانست و تەکنۆلۆژیای ئتۆمی گەشە بکرێت.
هەروەها وتیشی: یەکێک لە جەنایەتگەلێک کە ئیستکبار و بەتایبەتی ئەمریکییەکان و ئسیرائیل کردیان ئەوە بوو کە تۆمەت و قسەی بێ بنەمایان هێناوەتە ئاراوە و پاگەندەیان کرد کە ئێران دەیەوێت لە ڕێگای سەربازی بچێتە پێشەوە و گوشارەکانی ئەوان بووە هۆی ڕوانگەی هەڵەی جیهان هەمبەر ئێران.