دەوڵەتی سوید ڕایگەیاند هاووڵاتییەکی زیندانی کراوی لایەنگری پەکەکە ڕادەستی تورکیا دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی تورکیا داوای لە سوید کردووە لە بەرانبەر ڕازی بوونی ئەنقەرە بە تەڤل بوونی ستۆکهۆڵم بە ناتۆ، کوردەکان رادەست بکاتەوە.

سوید ئەمرۆ دووشەمە رەزامەندی دەربڕی بە دیپۆرت کردنەوەی هاووڵاتییەکی کوردی لایەنگری پەکەکە بە تورکیا.