بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سینەم ئادار، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا لە ناوەندی بیری فارێن ئەفرەز، لە شرۆڤەی بەرنامەکانی ئەردۆغان دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە نووسی: ناوبراو دەیەوێت دۆخی ئێستا و شوێنگەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا بپارێزێت.
لە ڕوانگەی ناوبراوەوە بەرنامەی ئەردۆغان لە سووریا لە سەر دوو پێوەری تێکشکاندنی ئیدارەی خۆسەر و نیشتەجێ کردنی بەشێکی گەورە لە ئاوارە سووریاییەکان لە ناوچە کوردنشینەکان وەکوو عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی دانراوە.
ئادار هەروەها درێژەی دا کە تورکیا لە ڕێگای هێرشی ئاسمانییەوە هەر کوردەکان سەرکوت دەکات بەڵام بە هۆی دژایەتی ئەکتەرە بیانییەکانەوە ناتوانێت هیرشی زەوینی بکاتە سەر ئەو ناوچە.