سینەم محەمەد وتی: ئیدارەی خۆسەری کوردستان بەدوای جودا بوونەوە لە سووریا نییە بەڵکوو بەدوای وەدەستهێنانی مافی فەرهەنگی، زمانی و سیاسی کوردەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سینەم محەمەد نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە ئەمریکا، لە گفتوگۆ لەگەڵ میدل ئیست نیوز جەختی کردووە کە کوردەکانی سووریا هیچ کات بەدوای دابەش بوونی سووریا و جودا بوونەوە لە ئەو وڵاتە نەبوونبەڵکوو دەیانەوێت لە چوارچێوەی خاکی سووریا، مافی فەرهەنگی، زمانی و سیاسیان پارێزراو بێت.

ناوبراو جەختی کرد کە کوردی سووریا بەدوای پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆ نین.

سینەم سەبارەت بە بوونی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان وتی کە ئەوان نایانەوێت تا هەتاهەتایە لە ئەو ناوچە بمێننەوە بەڵکوو داوا لە ئەمریکییەکان دەکەین تا گەییشتنی کوردەکان بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی ناوەندی، هێزەکانیان هەر لە سووریا بمێننەوە.