وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە تێکشکانی بەنداوی کاخوفکا لە باشووری ئۆکراینا وتی: دەبێ لایەنەکانی شەڕ پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی نیگەرانی ئێران لە پاشهاتە کارەساتبارەکەی تێکشکانی بەنداوی کاخوفکای ڕاگەیاند.

کەنعانی رایگەیاند: ئێران وێڕای دژایەتی لە گەڵ شەڕ، هەڕەشە لە سەر گیانی مرۆڤەکان و تێکشکاندنی دامەزراوە ناسەربازییەکان، داوا دەکات هەموو لایەنەکام پابەندی بنەما نێودەوڵەتییەکان بن.

هەروەها هۆشداریی دا لە پاشهاتی مرۆڤدۆستانع، ژینگە و ئابووری.

داواشی کرد کە لایەنەکانی ئەم رووداوە روون بکرێتەوە و هۆکارانی ئەم کارەساتە بناسرێن.