بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەناردەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بە هۆی ناکۆکی نێوان تورکیا و دەوڵەتی ناوەندی عێراق، زیاتر لە دو مانگە ڕاگیراوە.
ئەگەرچی چەندین جار بەڵێن دراوە کە هەناردەی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بەڵام ئەم بابەتە هێشتا لێڵە و چارەنووسی نادیارە.
گۆڤارە ئابوورییە ناسراوەکانی جیهان لەوانە ئۆیل پرایس، بلۆمبێرگ و MEES لە راپۆرتەکانیاندا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و گازی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستانیان بەدوور زانیوە.
کارناسان دەڵێن رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ئەوەندە بەهێز نییە کە پرسێکی گرینگ وەک خاوەندارێتی نەوت چارەسەر بکات.