ئەنیستیتۆی لێکۆڵینەوەکانی سیاسەتی دەرەوە، سیاسەتی خولی نوێی سەرۆک کۆماریی ئەردۆغان لە سووریای ئاشت بوونەوە لە گەڵ بەشار ئەسەد، گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و ڕێگری لە بە فەرمی بوونەوەی ئیدارەی خۆسەر وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەنیستیتۆی سیاسەتی دەرەوە سەبارەت بە سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی تورکیا لە سووریا نووسی: گرینگترین نیگەرانیی ئەردۆغان لە ئەم خولەدا لە سووریا، بەرەوڕوو بوونەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە ئەو وڵاتەیە.

لە ڕوانگەی ئەو ناوەندە بیرییەوە، ئەردۆغان هاوکات لەگەڵ هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی نزیک بە 3 و نیو ملیۆن ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەکەیان، درێژە دەداتە ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ بەشار ئەسەدیش.