بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕووسیا هێزەکانی لەناوچەی شه‌هباى سه‌ر بهههرێمى عەفرین کشاندۆته‌وه.
هێزەکانی ڕووسیا بنکەکانیان لەناحیەی (تل ڕه‌فعه‌ت)ى سەر بەناوچەی شه‌هباو ئەوانەشی لەگوندی (کشتارە)ى سەر بەههرێمى عەفرینن چۆڵکردوە.
هەزاران هاوڵاتی لەکانتۆنی شه‌هبا دەژین، لەساڵی 2018وە کە سوپای تورکیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر بهتوركیا عەفرینیان داگیرکرد، زۆربەی خەڵکی عەفرین کۆچیان کردوە بۆ کانتۆنی شه‌هبا كه له‌ڕوى ئیداریه‌وه سەر بەپارێزگای حەلەبهو زۆربەی ئەوکەسانەشى ئاواره بون، لەکەمپەکاندا دانران کە لەلایەن ئیدارەی خۆسەری عەفرینەوە کرابوونەوە.