سەرەڕای داخرانی رێڕەوی سنووری سێمالکا بە رووی خەڵکی کوردستانی سووریا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئەمریکا لەم سنوورەوە کەلوپەل و جیهازاتی سەربازی خۆی دەگوازێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەرێمی کوردستان چەندین رۆژە رێڕەوە سنوورییەکانی خۆی بە رووی کوردی سووریادا داخستووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا بەردەوامە لە گواستنەوەی کەلوپەل و جیهازاتی جەنگی و لۆجستیک لە رێگای هەرێمی کوردستانەوە بەرەو باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئەمڕۆ یەکشەمە 7ی جۆزەردان لە تێپەرینی 40 لۆری لە سنوری ئەلوەلید لە نێوان هەرێمی کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هەواڵی دا.