فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش لە ڕەوتی سەردان لە سنوورە ڕۆژهەڵاتییەکان وتی: ئێمە نیازۆاکی خۆمان ئەنجام دەدەین ەڵام ئەگەر لە شوێنێکدا هەستی پێبکرێت لایەنی بەرانبەر نایەوێت پابەندی یاساکان بێت بە شێوەیەکی تر بەرەوڕوو دەبینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حەیدەرت فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش لە ڕەوتی سەردان لە سنوورە ڕۆژهەڵاتییەکان ڕایگەیاند: سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ ئەفغانستان بە تواوەتی لە کۆنترۆڵی هێزی زەوینی ئەرتەش و هێزی سنوورەوانییە و ئاسایش بەتواوەتی لە ئارادایە.

ناوبراو درێژەی دا: چەندین جار ئاماژە دراوە بوونی ئێمە لە سنوور بەواتای ئەوە نییە کە هەڕەشەیەک لەسەرمان هەیە بەڵکوو بۆچاوەدێری و ئاسایشە کە لە سنوورەکان هەیە.