بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە تورکیا ڕەوتی گەڕاندنەوەی پەنابەرە سووریاییەکانی دەست پێکردووە و مەبەستیەتی لە مانگەکانی داهاتوودا 500 هەزار پەنابەری سووریایی بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیان.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی دایە سەر نیشتەجێ کردنی دووبارەی پەنابەرە سووریاییەکان لە باکووری سووریا و وتی پڕۆژەی نیشتەجێ کردنی پەنابەرە سووریاییەکان ئەنجامی هاوکاری تورکیا و قەتەرە و لە کۆتاییدا ئەو شوێنەی کە لە بەرچاو گیراوە لە باکووری سووریا یەک ملیۆن پەنابەر لە خۆ دەگرێت.