بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیرول ئایدەمیر سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی ئاماری تورکیا لە لێدوانێکدا پاگەندەی بوونی 22 هەزار سندوقی گوماناوی و 6 ملیۆن دەنگی بێ خاوەن لە هەڵبژاردنەکانی 14 ی مەیی کرد. ناوبراو هەروەها بە بەراوردی ئەنجامی هەندێک سندوقەکان لە کوردستانی تورکیا، لە ئەگەری ژماردنەوەی دەنگەکانی پارتی چەپی سەوز بە ناوی پارتی جووڵەی نەتەوەیی ، مەهەپە، هەواڵی دا.
ئایدەمیر پارێزگاکانی ئورفا، مەلاتیا، ئەرزنجان، سیرت، تۆکات، مەرعەش، ئادی یامان،خەتایی وەکوو پارێزگاگەلێک کە زیاترین ئاماری دەنگی گوماناویان تێدایە، هێنایە ئەژمار.