بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، هەڵبژاردەی نەتەوەیی شمشێربازی عێراق وێڕای خۆبواردن لەکێبڕکێ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسرائیل، لە کێبڕکێیە تاکەییەکانی مۆندیالی جیهانی شمشێربازی ئاپە لە تورکیا کشانەوە.
فیدراسیۆنی شمشێربازی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەهۆی بەشداری هەڵبژاردەی ئیسرائیل لە کێبڕکێیەکانی ئەستەنبۆڵی تورکیا لە بەشی تاکەیی و دوای دیاری کردنی گرووپەکان و کەوتنی یاریزانە عێڕاقییەکان لەگەڵ ئیسرائیلییەکان لە گرووپێک، بڕیاری کشانەوە لە ئەو کێبڕکێیانەمان دا.
ئەو هەواڵە لە حاڵێکدایە کە عەبدولعەزیز شەتی شمشێربازی کوەیتیش بەهۆی بەشداری ڕکابەرە ئیسرائیلییەکان لە کێبڕکێی جیهانی ئەستەنبۆڵ کشایەوە.