ساڵح موسلێم هاوسەرۆکی پەیەدە وێڕای وەدرۆ خستنەوەی بەڵێنی ئەمریکا لەسەر پاراستنی ئەوان ڕایگەیاند کە داوای گفتوگۆ لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلێم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک، پەیەدە، بە ڕەت کردنەوەی ئەو پاگەندە کە ئەمریکا بەڵێنی پارێزەری لە ئەوانی داوە، ڕایگەیاند کە ئەمریکا ڕاشکاوانە وتوویە کە پارێزەری بەڕێوەبەری خۆسەر ناکات و هەر بۆیە ناچێتە شەڕ لەگەڵ تورکیاوە.

ساڵح موسلێم ڕایگەیاند: لە بەر ئەوەی کە خەیانەتی ئەمریکا بە ژێر پێ نانی بەڵێنەکانی دەرکەوت چی دیکە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سووریا بە خەیانەت نابینین.

ناوبراو هەروەها داوای گفتوگۆ لەگەل بەشار ئەسەدی کرد و درێژەی دا: ماوەیەک لە نێوان ئێمە و دیمەشق گفتوگۆ ئەنجام درا، بەڵام ئێستا لەگەڵ ئەسەد گفتوگۆیەکمان نییە.