سەرۆکی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا داخوازییەکی گرینگی لە گۆڕان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: یەکێتی بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە بۆ هەنگاونان بەرەو رێککەوتنێکی نوێ و یەکگرتنەوە لەگەڵ گۆڕان."

بافڵ تاڵەبانی لەساڵیادی ژیانئاوایی نەوشیروان ڕێبەری بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی گۆڕەکەی کرد و پەیامێکی بە گۆڕان ڕاگەیاند.

لە پەیامێکیدا سەرۆکی یەکێتی دەسڵێت "‏‎ئەمڕۆ لە هەموو رۆژێک زیاتر دەمەوێت بۆ گۆڕان قسە بکەم، کاتێک کێوێکی گەورەی وەک کاک نەوشیروان مێژوو و ناسنامەتان بێت، هەست بە ئومێد دەکەم و هیوایەک هەیە بۆ داهاتوو، کەواتە ئەمە دەبێت هاندەرمان بێت بۆ هەنگاوی گەورەتر".

‏‎بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت "‏‎ئەم یادە بە دەرفەت دەزانم تاوەكو، ‏‎بە هەموولایەکی رابگەیەنم یەکێتی بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە بۆ هەنگاونان بەرەو رێککەوتنێکی نوێ و یەکگرتنەوە لەگەڵ گۆڕان".