سکرتێری ئەنجومەنی بەرگری لە مافی بەرکەوتوانی کیمیایی سەردەشت وتی: پیشانگای وێنە لە بەرکەوتوانی بۆردومانی کیمیایی سەردەشت لە لاهە کراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەحیم واحدی بە ئیرنای وت: لە پەراوێزی پێنجەمین کۆنفڕانسی پێداچوونەوەی کۆنڤانسیۆنی رێکخراوەی جیهانی رێگری لە بڵاوەکردنی چەکی کیمیایی OPCWلە لاهەی هۆڵەندا پیشانگایەک کراوەتە لە وێنەی بریندارانی چەکی کیمیایی.

واحدی رایگەیاند کە لەم پیشانگا وێنەی بەرکەوتووان و کەم ئەندام بووان بە هۆی بۆردومانی کیمیایی سەردەشت خراوتە بەرچاو.

ڕاشیگەیاند کە ئەم پیشانگا لەژێر ناوی کاریگەرییە نەبینراوەکانی چەکی کیمیایی لە سەر کۆمەڵگای مەدەنی سەردەشت کراوەتەوە و پێشوازی بەرچاوی لێکراوە.

حەوتی پووشپەڕی ساڵی 1366ی هەتاوی رژێمی بەعسی عێراق هێرشی کیمیایی کردە سەر سەردەشت و 119 کەس شەهید بوون و چەند هەزار کەس بەرکەوتەی لێ بەجێما.