بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆپاپۆڕی 86 ی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هاتەوە ناو ئاوەکانی ئێران.
کۆپاپۆڕی 86 ی هێزی دەریایی ئەرتەش کە بە کۆپاپۆڕی 360 یش دەناسرێت لە 29 ی خەرمانانی ساڵی 1401 ەوە بۆ دەریاوانی لە دەوری گۆی زەوی ڕاسپێردرابوو.
کۆپاپۆڕی 86 ی هێزی دەریایی ئەرتەش دوای ناردن بۆ ڕاسپاردەی دەوری گۆی زەوی لە بەندەر عەباسەوە، لە یەکەم وێستگە لە بەندەری بەمبەئی هیند ڕاوەستا و پاشان بە پەڕینەوە لە کەنداوی بەنگال و تەنگەڵانی مالاگا لە جاکارتای پێتەختی ئەندۆنیزیا وەستا.
دوای پەڕینەوە لە ئەقیانووسی ئارام لە باشووری قارەی ئەمریکاش پەڕیەوە و گەییشتە تەنگەڵانی ئەقیانووسی ئەتڵەس و بەرەو ئاوەکانی شیلی، ئەڕژەنتین و بڕازیل ڕۆییشت.
ئەو کۆپاپۆڕە لە کۆتاییدا بە تێپەڕ کردنی 63 هەزار کیلۆمەتر گەییشتەوە بەندەر عەباس..