بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەندێک مێدیاکان وەکوو نیولاینز و چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، دوو دەروازەی سنووری سێمالکا و ئەلوەلید کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا هەڵکەوتوون، دوابەدوای چڕ بوونەوەی کێشەکانی نێوان هەرێم و ئیدارەی خۆسەر داخراوە.
بەم حاڵەوە چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕاپۆرتی دا هاوپەیمانی بە ڕێبەری ئەمریکا بە شێوەی تایبەت دەتوانێت بۆ گواستنەوەی هێز و جیهازاتی سەربازی بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا کەڵک لەو سنوورانە وەربگرێت و قۆرخی کردوە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا کە ناوەندێکی چاوەدێری بە سەر پرسەکانی سووریایە، لە پەڕینەوەی کاروانێکی گەورەی جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دەروازەی ئەلوەلیدەوە بەرەو حەسەکە هەواڵی دا.