ئەحمەد تورک سیاسەتوانی کورد ناردنی شاندێک لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلانی بە نیشانەی لاوازی حکومەتی ئاکەپە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد تورک سیاسەتوانی کورد و ئەندامی باڵای پارتی دیمۆکراتی گەلان لە لێدوانێکدا ناردنی شاندێک لەلایەن حکومەتی پارتی داد و گەشەوە بۆ زیندانی ئیمرالی نیشانەی لاوازی حکومەتی ئاکەپە ناوبرد و هیوای خواست کە ئەو سیستەمە بە هەڵبژاردنی داهاتوو هەڵپێچرێت.

ناوبراو لە درێژەدا بە دەربڕینی هیوا لە ئەوە کە 14 ی مەی ڕۆژی دروست بوونی گۆڕانکاری لە ساحەی سیاسی تورکیا بێت ، وتی کە خەڵکی کورد ناچار بە قبووڵ کردنی ژیان لە ژێر سێبەری ستەم و سەرکوت نین و لە سەر پێداویستی پاڵپشتی لە ئازادی، ئاشتی و دیمۆکراسی جەختی کرد.

ئەحمود تورک ناردنی شاندێک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان لەلایەن ئاکەپەوەی نیشانەی لاوازی ئەو سیستەمە وەسف کرد و وتی: ئۆجەلان ساڵانێکی زۆرە کە لە گۆشەگیری ناچاریدایە و ئیزنی پێوەندی لەگەل بنەماڵە و پارێزەرەکانی نیە بەڵام ئێستا ئاکەپە بۆنی شکستی هەست پێکردووە، شاندێکی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان ناردووەتە ئیمرالی.