كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێرشی درۆنى كرایه‌سه‌ر سنورى سلێمانى‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "درۆنه‌كان له‌توركیاوه‌ ئاراسته‌كراون‌."

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس؛ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێرشی درۆنى كرایه‌سه‌ر سنورى سلێمانى‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "درۆنه‌كان له‌توركیاوه‌ ئاراسته‌كراون‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت، "کەمێک پێش ئێستا، لەڕێگەى درۆنەوە تورکیا سنورى گوندى گەڵاڵەى لەقەزاى ماوەت له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى بۆردومانکردوه‌و تائێستاش زیانەکان نەزانراون"

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت ئاشكرایكردوه‌، کاتژمێر 11:10 خولەکی ئەمڕۆ بەدرۆن سنوری گوندی گەڵاڵە بۆردومانکراوه‌و درۆنەکانیش تورکی بون‌و دوجار بۆردومانی هەردوو چیای (ژاژۆلان‌و باسکی قەلێ)یان کرد لەگوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت لەپارێزگای سلێمانی.