ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، له‌شارى گرێ سپى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه‌ و ژماره‌یه‌ك پۆلیس‌و چه‌كدارى سه‌ر به‌توركیا كوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لەگرێ سپی پارێزگای ڕەققە 2 پۆلیسی تورکیا کوژراون‌و 7 پۆلیسیش برینداربون.

لەتەقینەوەکەدا ئەندامێکی پۆلیسی مەدەنی سووریاش کوژراو 4 کەسی دیکەش برینداربوون، بەمەش ژمارەی کوژراوو بریندارەکان کە بە9 سەربازەکەی تورکیاوە، گەیشتە 14 کەس.

تەقینەوەکە لەناوچەی ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتی" ڕوویداوەو بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی تورکیا گواستراونەتەوە بۆ چارەسەرکردن.

گرێ سپی شارێکى كوردستانی سووریایە و له‌ڕوى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافیشه‌وه‌ سه‌ر به‌پارێزگای ڕەققەیه‌و نزیکە لەسنوری تورکیا.