ناوەندی ئیتلاعاتی ڕۆژاوا نیسبەت بە لێکەوتەکانی کەمبوونی سەرچاوەی خۆراکی و تەندروستی لە دوو ناوچەی کوردنشینی شاری حەلەب هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری نیوعەرەبو ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی زانیاری و ئاسایشی ڕۆژاوا لە کەمبوونی بەربڵاوی سەرچاوەی خۆراکی لە ناوچەی کوردنشینی سووریا هەواڵیان دا.

گۆڤاری نیو عەرەب پاگەندەی کرد کە کەمبوونی بەربڵاوی سەرچاوەی خۆراکی لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب، بەهۆی دوور بوونی دانیشتووانی ئەو ناوچە بە ناوچەکانی دیکەوە ڕووی داوە.

ئەو گۆڤارە لە گەمارۆی ناوچەکە لەلایەن هێزە حکومییەکانەوە بەهۆی پاڵپشتی کوردەکانی دانیشتووی شێخ مەقسوود لە ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا هەواڵی داوە.