دوای شاڵاوی دەستگیریی چالاکانی سیاسی و ڕۆژنامەوانانی کورد، دادگا تا ئێستا فەرمانی زیندانی کرانی 39 کسیانی دەرکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 152 کەس لە چالاکانی سیاسی و ڕۆژنامەوانی کورد کە لە ڕۆژانی دواییدا دەستگیر کرابوون، لە حاڵێکدا خەریکی تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە و چوون بۆ دادگان کە لە نێوانیاندا لە دوو ڕۆژدا سزای زیندانی 39 کەس لە ئەو چالاکە سیاسی و ڕۆژنامەوانانە دەرکراوە.

لە نێوان دەستگیرکراوەکاندا ناوی چالاکانی سیاسی کورد، هونەرمەندانی مۆسیقا و شانۆ، پارێزەرانی کورد، ڕۆژنامەوانانی ڕۆژناموی ینی یاشام، خویبون و هەواڵدەرییەکانی ژن نیوز، مێزۆپۆتامیا و ڕۆژنامەوانانی سەربەخۆ دەبینرێت.