وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕێگاچارەی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوونی ریفراندۆمێکی دیمۆکراتیک لە نێوان هەموو فەلەستینیەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، لع لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە لوبنان وتی: ئەمڕۆ لە ناوچەی سنووریی مارون الراس داین و جارێکی تر بە دەنگی بەرز پشتیوانی خۆمان لە بەرخۆدانی لوبنان لە بەرانبەر ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە دەنگی بەرز رادەگەینین.

وتبشی: دوێنێ لە کەر سەید حەسەن نەسروڵا دیدارم هەبوو، وتەکانی ئەوان مزگێنییەکی گرینگی دەدا ئەمرۆ بەرخۆدانی لوبنان و فەلەستین لە بەهێزترین و باشترین دۆخی خۆیدا بەڵام لە لایەکی ترەوە زایۆنیستییەکان لە ەراپترین دۆخدایەو لە گەڵ قەیرانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئەمنی بەرەو ڕوو بووەتەوە.

متیشی: ناوچەکەی ئێمە لاپەڕەیەکی نوێ لە هاوکاری بەکۆمەڵی هەڵداوەتەوە و داهاتوو بۆ وڵاتانی ناوچەکە روونە و دەبێتە هۆی گۆشەگیری و لە ناوچوونی رژێمی زایۆنی.