بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی «بغداد الیوم»: شاڵاو عەلی عەسکەری رایگەیاند: یەکێتی بە ئامانجی پێکهێنانی حکوومەتی یەکگرتوو لە کوردستان نەک دوو یان سێ حکوومەت، هەزاران شەهیدی داوە.
وتیشی: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەی نۆهەم، ڕاوێژکارانێکی داناوە و دەرەتانی زیاتر لە وەزیرانی کابینەی پێداون کە ئەم بابەتە وەک پێکهێنانی دەوڵەتی سێبەر لە ناو دەوڵەتی هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار.
عەسکەری رایگەیاند کە پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خراپە.
وتیشی: پارتس دیمۆکراتی کوردستان هۆکاری بەردەوامیی ناکۆکییەکانی نێوان ئەم دوو حزبە حوکمرانەیە و پایبەند نییە بە ڕێککەوتنی نێوانیانەوە.