بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای لارناکا لە قبرس هاووڵاتیەکی کورد کە پەنابەری سیاسی وەسفی کردووە بەڵام بەرپرسانی تورکیا دەڵین ئەندامی پەکەیەیە، ڕادەستی بەرپرسانی ئەڵمانیا دەکات.
کەنعان ئەیازی 49 ساڵە کە لە دە ساڵ پێشەوە دانیشتووی قبرس بووە، لە سەر داوای ئەڵمانیا ڕادەستی ئەو وڵاتە دەکرێت.
بە نووسراوی ڕۆژنامەی سایپرێش میلی قبرس، دادگای لارناکا هۆکاری قبووڵ کردنی ڕادەست کردنی ئەو هاووڵاتیە کوردە بە ئەڵمانیای بەڵێن دانی ئەڵمانیا بۆ ڕادەست نەکردنی بە تورکیا ڕاگەیاندووە.
سەرۆکی دادگا وتوویە کە داوای لە بەرپرسانی ئەڵمانیا کردووە کە ئەو هاووڵاتیە کوردە ڕادەستی تورکیا نەکات.