بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە پلانێکیان داڕشتووە بۆ چارەسەریی ئاشتیخوازانەی قەیرانی سووریا.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دوایشکست هێنانی هەموو گەڵاڵە نێودەوڵەتییەکان بە دوای چارەسەریی ئاشتیخوازانەی قەیرانی سووریاوەن بە گوێرەی بنەما نێودەوڵەتیەکان.
داواشیان لە دەوڵەتی سووریا کردووە کە بەپەلە هەنگاوی کردەیی هەڵبگرن بۆ خێرا کردنەوەی ئەم رەوتە.
هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئێستا 20 لەسەدی خاکی سووریا لە پارێزگاکانی رەقە، دەیرەلزوور، حەسەکە و دەڤەری رۆژهەڵاتی حەڵەبیان بەدەستەوەیە.
هەروەها جەختیان کردۆتە سەر ئامادەیی تەواو بۆ دیدار وگفتوگۆ لەکەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی دیمەشق و دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سووریا تاکوو رێگاچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی ئەم وڵاتە بدۆزرێتەوە.