بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ سێ شەمە لە رێورەسمی ڕژەی ئەرتەش لە تاران وتی: متمانە بە خۆبوونی ئەرتەش بووەتە هۆی ئەوەی ئەمڕۆ ئەرتەشی دلێر، قارەمان و نەترس لە هەموو بوارەکانی زانست و تەکنۆڵۆژیا پێشڕەوی ئەرتەشەکانی ناوچەکە بێت.
وتیشی: ئەرتەشی ئێمە تەیار، ئاپدەیت و بەدەستوبردەدو جیهازاتی پێشکەوتووی هەیە کە زیاتر کاری ناوخۆی وڵاتە.
رەئیسی زیادی کرد: ئەرتەش قەڵایەکی پتەوە لە بەرانبەر دژە شۆڕش، گرووپە تەکفیرییەکان، تێکدەران و هێزە بەعسیەکان کە هەم لە سنوور و هەم لە دەریا ئاسایشی ئێران دەپارێزێت.
جەختیشی کرد: بوونی هێزە چەکدارەکانی ئێمە بۆ ناوچەکە ئاسایش هێنەرە وپەیامی ئەم ڕۆژی ئەرتەشە، پەیامی ئاشتی و دۆستایەتییە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و پەیامی ئێمە بۆ هێزە سەربازییە بیانییەکان و لەوانە ئەمریکا ئەوەیە دەبێ بەزووترین کات ناوچەکە چۆڵ بکەن.