ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لێدوانی 10 خولەکی لە دژی پارتی داد و گەشە لە ساڵی 2009 بەس بوو بۆ ئەوەی کە موحەڕەم ئینجە بکاتە کەسایەتییەکی گەورە و ناسراو لە ئاستی سیاسەتی تورکیا. ئێستا ئەمە دوو هەم جارە کە ناوبراو دەبێتە بەربژێری سەرۆک کۆماری تورکیا.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی تورکیا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ موحەڕەم ئینجە ئەنجام داوە کە لە درێژەدا شرۆڤەکەی دێت.
لێکدانەوەی ئێوە لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لە سەردەمی دەسەڵاتداریی پارتی داد و گەشە چییە؟
سیاسەتی دەرەوەی 20 ساڵەی پارتی داد و گەشە بە پێی بەرژەوەندی نەتەوەیی نەبووە بەڵکوو بە پێی بەرژەوەندی تاکەیی پارتی داد و گەشە بووە. بە شێوەیەک کە ئێمە سیاسەتێکی دووفاقەیی لە کاتە جیاوازەکاندا هەمبەر یەکێتی ئەورووپا، ئەمریکا میسر و سووریا لەلایەن ئەو پارتەوە دەبینین.
لە ئێستادا هەڵاوسان بووەتە گرینگترین کێشەی تورکیا. هۆاکرەکانی ئەو هەڵاوسانە چییە بە ڕای ئێوە و چ ڕێکارێکتان بۆ دەرچوون لە ئەو هەڵاوسانە لە بەرچاوە؟
گەورەترین کێشەی ئێمە لە بواری ئابووری ئەوەیە کە پشتیوانی لە وەبەرهێنەر چ کشتوکاڵی و چ ئاژەڵداری ناکرێت و لەسەر هاوردە کردن کار دەکرێت. باسێکی دیکە کە هەیە ئەوەیە کە بڕوا بە ناوەندە حکومەییەکان او یاسا کەمڕەمگ بووەتەوە و لە وڵاتێکدا کە بەس یەک کەس هەموو سیاسەتێک دیاری دەکرێت خەڵکەکەی بڕوایان پێ نییە و هیچکەس نیسبەت بە سەرمایەدانەرییەک کە دەیکات هەست بە ئاسایش و ئەمنیەت ناکات.
ڕوناگەی ئێوە سەبارەت بە پێوەندی لەگەڵ ئێران چییە؟ چ فاکتەرگەلێک لە نزیک بوونەوە بە ئێران کاریگەر دەزانن؟
ئێمە لە ساڵی 1639 وە سنوورەکانما لەگەڵ ئێران بێ گۆڕانکاری بووە. ئیرانیش وەکوو تورکیا و ڕووسیا هێزی ناوچەییە. دروست کردنی هاوکاری ناوچەیی بۆ چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و قەفقاز زەروورییە.تەنانەت ئەتاتورکیش پێوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران هەبووە و ئێمە بەردەوام گۆڕاناکرییە کۆمەڵایەتییەکانی ئێرانیش شوێنگیری دەکەین.
بەرنامەی ئێوە هەمبەر سووریا چییە؟ ئایا ئێستاش لەسەر بەردەوام بوونی بوون لە سووریا جەخت دەکەین یان ئەوەی کە بە کەم کردنەوەی هێزەکانی تورکیا یارمەتیدەر بن بۆ کەم بوونەوەی قەیرانی ئەو وڵاتە؟
ئێمە پێوەندی دیپلۆماتیک لەگەڵ سووریا دەست پێدەکەین. تا کاتێک کە بۆشایی دەسەڵاتداری لە باکووری سووریا و هەڕەشەی تیرۆریستی ەل دژی تورکیا درێژەی هەبێت، بوونی سەربازی ئێمە لەوێ درێژەی دەبێت.لە قۆناغی یەکەمدا سەبارەت بە گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریایی، یارمەتی مرۆڤدۆساتنە، چارەسەری کێشەی تیرۆر، کێشەی ئاو و بازرگانی ناوچەیی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق گفتوگۆ دەکەین.
لە گفتوگۆکانی ژێنێڤ و ئاستانەش ئەبێ نیگەرانی تورکیا سەبارەت بەپاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا لەبەرچاو بگیردرێت و لایەنێک وەکوو پەیەدە کە حکومەتی دیمەشقیش قبووڵی نییە نابێت لایەنی دانوستان بێت.