دادوەری دادگایی کردنی 11 هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە لە پاریس دەڵێت ئە وکەسانە نە بە بۆنەی کێشەی نێوان کورد و تورکیاوە، بەڵکوو تەنیا بە بۆنەی هەوڵی نایاسایی کۆ کردنەوەی پارە بۆ پەکەکە لێپرسینەوە کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا و ڕادیۆ نەتەوەیی ئەو وڵاتە، دۆسیەی لێپرسینەوە لە 11 هاووڵاتی کوردی دانیشتووی فەڕەنساکە لە یەک مانگ پێشەوە دەستی پێکردووە هەندێک کێشەی بەدواوە بووە.

لە حاڵێكدا کە دەوترێت ئەو کەسانە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە لێپرسینەوە دەکرێن بەڵام دادوەری دۆسیەکە وتوویە تۆمەتی سەرەکی لە دژی ئەو کەسانە کۆ کردنەوەی پارە بە زۆرەملێ لە هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی فەڕەنسا بۆ پەکەکەیە کە ئەوە دژی یاساکانی ئەو وڵاتەیە.

خاویر لورێنت، دادوەری دۆسیەکە وتوویە لەوانەیە تورکیا تاوانی لە دژی هاووڵاتیانی کوردی ئەو وڵاتە ئەنجام دابێت بەڵام هەندێک هەوڵی پەکەکەش لە ڕیزی هەوڵی تیرۆریستییە.