بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ده‌سته‌یه‌ك له خه‌ڵكى سلێمانى بانگه‌وازێك بۆ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن كه‌تێیدا هاتوه، هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی بە هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەزانین و بە هێرش و پەلاماری سەر کەرامەت و شکۆی کوردستان بە گشتی و سلێمانی و خەڵکەکەی بە تایبەت دەزانین.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، وەک کۆمەڵێک لە کەسایەتی و خەڵکی سلێمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرش و پەلامارە، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین بە یەکدەنگ بەرپەرچی ئەم پەلامارە بدەنەوە و ڕێگە نەدەن دوژمنان لەژێر هەر ناو و پاساوێکدا بێت شکۆی خەڵکی کوردستان بشکێنن.
شوێنى خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌وه دیاریكراوه، كه ئه‌مرۆ ٩-٤-٢٠٢٣ هەموومان لە ( سەھۆڵەکە)شەقامی سالمی شاری سلێمانییەوە کاتژمێر ٣ پاشنیوەڕۆ ده‌بێت و داوا لە خەڵکی تەواوی کوردستان دەکەن کە پشتیوانی سلێمانی بن.
رۆژى هه‌ینى ڕابردوو توركیا فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بۆردومانكردو حكومه‌تى هه‌رێم له‌جیاتى ئیدانه‌ى ڕوداوه‌كه، پاساوى بۆ هێنایه‌وه.