بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریاری دیمۆکراتیک، هەسەدە، کردنە ئامانجی مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی ئەو هێزانە لە نزیکی فڕۆکەخانەی سلێمانیەی وەدرۆ خستەوە و جەختی کرد کە ناوبراو لە شوێنی کارەکەی خۆی ئامادە بووە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی هەسەدە وێڕای وەدرۆ خستنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند: ئامانج لە بڵاو کردنەوەی ئاوەها هەواڵێک، گرتنی باج لە هەندێک لە هێزەکان لە هەرێمی کوردستانە.
دوێنێ شەو والێستریت ژۆرنال ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبێلی مەزڵۆم کۆبانێ و هاوڕێکانی لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە کراوەتە ئاامنج بەڵام هەموو دانیشتووانی ناو ئۆتۆمبێلەکە زیندوون.
ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە هەروەها بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ڕۆژاواییەکانەوە پاگەندەی کرد کە تورکیا لە پشت ئەو ئۆپراسیۆنەوە بووە.