وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە خەریکی ئامادەکاری کۆبوونەوەی چوار قۆڵی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی تورکیا و سووریا لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران،ڕووسیا، سووریا و تورکیا خەریکە ئامادەکاری بۆ دەکرێت و لە هەوڵداین بۆ ڕێككەوتن بۆ ڕێکەوتی ئەو کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەی چوارقۆڵی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتەکە، پانزدەی خاکەلێوە لە شوێنی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە مسکۆ بەڕێوە چوو.