سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا وتی: هێرشی ئسیرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا نیشانی دەدات کە تێلاڤیڤ گەییشتووەتە بنبەست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەماتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا جەختی کرد: هیرشی ئسیرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و هەوڵی قێزەون لە دژی ڕووگەی یەکەمی مەسڵمانان ئیدانە دەکەین و داوای ڕاگرتنی خێرای ئەو هێرشانە دەکەین.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەدا زیادی کرد: شەپۆلی توندوتیژی کە سەرەڕای هەموو هۆشدارییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دەدرێت، نیشانی دەدات کە تێلاڤیڤ گەییشتووەتە بنبەست. ناوی ئەو هەوڵانە سیاسەتی ستەمە و زڵمە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا چەند کاتژمێە پێش هیرشی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و دەستگیر کردنی ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینییەکان کە پەنایان بردبووە موسەلای ئەلقبلی، بە توندی ئیدانە کرد.