رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم و رادەستکردنی بەکۆمپانیای سۆمۆی عێراق واژۆکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەدوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و کۆبونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، رێکەوتنی نێوان هەردولا لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم و رادەستکردنی بەکۆمپانیای سۆمۆی عێراقی واژۆکرا.

بەگوێرەی رێکەوتنەکەی هەولێر و بەغدا، لەمەودوا نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆی عێراقەوە دەفرۆشرێت و کڕیارەکانیش ، راستەوخۆ هەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ دروست دەکەن، لەبەرامبەریشدا پۆستی جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ دەدرێتە حکومەتی هەرێم.

هاوکات لەبەرامبەر رادەستکردنی دۆسیەی نەوت، حکومەتی عێراق پشکی 12.67%ی بودجە کە بەگوێرەی زانیاریەکان نزیکەی 16 ترلیۆن و 609 ملیار و 639 ملیۆن دینار دەکات بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و هەر یەکە لە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق؛ بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن؛ فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازیان