ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لە گەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند کە ئێران هەوڵ دەدات دیمەشق و ئەنقەرە بە گفتۆگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر خاجی راوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی ئێران، رووسیا و تورکیا و سووریا، چووتە موسکۆ، رایگەیاند: ئێران پشتیوانی لە گفتوگۆی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە دەکات بۆ چارەسەریی کێشەکانیان.

لەو دیدارەدا دوو لایەن باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و دوایین گۆرانکارییە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی سووریا کرد.

هەروەها لەم دیدارەدا ، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا دوایین هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە گفتوگۆی چوار قۆڵی و پێویست بوونی هەماهەنگی نێوان ئێران و سووریا دووپات کردەوە.