ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئەمڕۆ هێزەکانی بەرخۆدان لە هەر گەڕەک و ناوچەیەک لە نابلۆسەوە بگرە تا کەمپی جنین هێزی بەرگری لە خۆی هەیە و ئیسرائیل بە هەر هێرشێک خۆی لە گەمارۆی هێزەکانی بەرخۆداندا دەبینێت. لە پاڵ ئەوە، ئۆپراسیۆنی قارەمانانە زیاد بکەن کە ئێستا بە شێوەی ڕۆژانە لە دژی هێزەکانی داگیرکەر لە ئارادایە و ئەو قارەمانانە بوونی ئیسرائیلیان خستووەتە لەرزە و لێرەوە ئەبێ باسی گرووپی ئۆپراسیۆنی عەرین ئەلئەسوود بکرێت کە بووەتە هۆی ترسی سەربازانی ئیسرائیلی.
لە هەمان پێوەندیدا هەواڵنێری هەواڵدەری مێهر لەگەڵ عەبدولباری عەتوا بەرپرسی ڕۆژنامەی ئەلکترۆنی ڕای ئەلیەوم گفتوگۆیەکی ئەنجام داوە کە دەقی ئەو گفتوگۆیە لە درێژەدا دێت:
دوایین کۆبوونەوەی شەرمولشێخ و گفتوگۆی شاراوە کە تێیدا ئەنجام درا هێشتا بابەتی گومانەکانی مێدیاکانە. ئایا ئەمە ڕاستە کە لە ئەو کۆبوونەوە لەسەر گەڵاڵەیەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەرانبەر داگیرکاری ڕێککەوتن کرا؟ ئایا ئەمەش ڕاستە کە ئەو ڕاسپاردە سپێردراوەتە پێکهاتەی خۆسەر فەلەستین؟
کۆبوونەوەی شەرمولشێخ و پێشتریشی کۆبوونەوەی عەقەبە پیلانێکی زۆر گەورە بوون کە گرینگترین ئامانجیان سەرکوتی سەرهەڵدانی چەکدارانەیەکە کە لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو بەتایبەتی لە نابلۆس و جەنین خەریکە دەکرێت. ئەگەر سەرەنج بدەن دوو وڵاتی عەرەبی میسر و ئوردن تێدەکۆشن کە لە ڕوودانی ئینتفازەی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوا و غەززە ڕێگری بکەن.
هەر وەک دیارە کە هێزی پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین لەلای هێزە ئەمنییەکانی فەلەستین خەریکە دەڕووخێت و ئەو پێکهاتە ناتوانێت بەرەوڕووی بەرخۆدان لە جنین و نابلۆس ببێتەوە.
هەر بۆیە ئەوان بەدوای پێکهێنانی پێکهاتەیەکی نوێن و ئەو گەڵاڵە لەلایەن ونزلی ئەمریکییەوە ڕێک خراوە و ئامانجی بەرەوڕوو بوونەوەی کەتیبەکانی بەرخۆدان لە کەرتی ڕۆژاوایە. ئەوان لە ئەم گەڵاڵە نوێیەدا دەیانەوێت 5 بۆ 10 هەزار سەربازی خەیانەتکار پێک بهێنن و ڕەوتی سەرکوتی سەرهەڵدانی چەکدارانە لە جنین و نابلۆس بەدەستەوە بگرن. ئەو هێزانەش لە ئوردن یان میسر ئەنجام دەدرێت .
بۆچی میسر و ئوردن لە کۆبوونەوەگەلێک وەکوو کۆبوونەوەی شەرمولشێخ و عەقەبە بەشداری دەکەن؟ ئایا ئەوە بە ئامانجی پیلان بۆ ڕاگیرانی ئۆپراسیۆنەکانی بەرخۆدان لە بەرانبەر داگیرکاری ئەنجام دەدرێت؟ ئەوان چەندە دەتوانن کە ئاستی ئاڵۆزی لە فەلەستین کەم بکەنەوە؟ ڕای ئێوە لە ئەم بارەوە چییە؟
میسر و ئوردن ناتوانن فەرمانەکانی ئەمریکا ڕەت بکەنەوە، چونکوو ئوردن ساڵانە نزیک بە یک و نیو ملیار دۆلار لە ئەمریکا وەردەگرێت و ئێستا 16 بنکەی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە دانراوە کە بە چەکی مۆدێڕن لەوانە پاتریۆت تەیار کراوە و بۆ ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دانراوە و سەیر لەوەدایە کە ئوردن خۆی هیچ کۆنترۆڵێکی بە سەر ئەو بنکانە نییە و تەنانەت لە ژمارەی هێزەکانی ئەو بنکانە ئاگاداریان نییە.
بەڵام هاوپەیوەند بە میسرەوە، ئەو وڵاتە نایەوێت کەتی غەززە سەرهەڵدان بکات، نایەوێت مووشەک لە غەززەوە بەرەو شارە زایۆنی نشینەکان بهاوێژرێت. کەواتە ڕپڵی میسر هەوڵ بۆ ڕاگیرانی حەماسە. ئەمریکا داوا لە میسر دەکات کە کەرتی غەززە کۆنترۆڵ بکات تا هێزە فەلەستینییەکان بەهێز نەبنەوە.
ئەگەر ئەو زانیاریانە کە زیاتر لەلایەن سەرچاوە زایۆنییەکانەوە دزە دەکاتە دەرەوە ڕاست بێت، ئەو بابەتە چ کاریگەرییەکی لەسەر لایەنە فەلەستینییەکان لەلایەک و پێکهاتەی خۆسەر فەلەستین لەلایەکی ترەوە دەکات؟ ئایا ئەگەری هەیە کە پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین، لە بوارەکانی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل هاوکاری هەبێت؟
ئەگەر پێکهاتەی خۆسەر درێژە بداتە فەرمانەکانی کۆبوونەوەی شەرمولشێخ، لەوانەیەشۆڕشی خەڵکی فەلەستین لە دژی خۆی ببینێت و لەوانەیە کە ئەو ڕووداوە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ڕوو بدات.
ئێستا ناوچەکانی دراوسێی فەلەستین هەڕەشەیان لەسەرە، ئوردن لە ئاسایشی خۆی دەترسێت چونکوو خەڵکی ئوردن و فەلەستین لە دژی ئیسرائیل یەکیان گرتووە . هەر وەک بینیمان وەزیری دارایی ئیسرائیل بوونی ئوردنی لەسەر نەخشە لابرد و وتی کە بەس ئوردنی ڕۆژهەڵات هەیە و ئوردنی ڕۆژاوا هی ئیسرائیلە هەر بۆیە خەڵکی ئوردن و فەلەستین یەکیان گرتووە دژ بە ئیسرائیل.
بوونی ساختەی ئیسرائیل بەتایبەتی لە بەرانبەر هێزی بەرەی بەرخۆدان کە لە بەرەجیاوازەکاندا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە، تا چ ڕادەیەک هەڕەشەی لەسەرە؟ و ئایا ئەو ڕژێمە هەر ئەو جۆرە کە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئاماژەی کردووەتە سەریان، چووەتە نێو قۆناغی وێرانی سێهەمەوە؟
پرسێکی گرینگی دیکە کە ئەبێ لەسەر باس بکرێت ئەوەیە کە ئسیرائیل ئێستا لە حاڵەتی ترسدایە و لە هەر لایێکەوە، لە باشووری کەرتی غەززەوە تا جەولان و عراق لەلایەن هێزەکانی بەرخۆدانەوە گەمارۆ دراوە. لە باشووری لوبنان هەزاران مووشەک و درۆن هەیە کە هەموویان چێ کراوی دەستی ئێرانە هەر بۆیە ئیسرائیل، ئێران بە هەڕەشەیەک لە دژی خۆی دەزانێت.
جگە لە ئەوە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا لە یەمنیش هەیە بزووتنەوەیەک کە مووشەکگەلێکی هەیە کە ڕاست دەگاتە ئیسرائیل و هەروەها هێزەکانی حەشدی شەعبی کە مووشەک و درۆنیان لە بەردەستە و هەر وەک بینیمان ماوەیەک لەمەوپێش بنکەکانی ئەمریکایان کردە ئامانج و ئەوە پێشکەوتنێکی گەورەیە.
ئەوە پێشکەوتنێکی گەورەیە، چونکوو ئیسرائیل لە گەمارۆی مووشەکیدایە و گومەزی ئاسنیی شکستی هێناوە. لە ڕاستیدا، ئەمە قۆناغی سێهەمین وێرانییە و سەید حەسەن نەسروڵڵا تێیدا مافی هەبوو. ئێستا کۆچی پێچەوانە لە ئیسرائیلەوە بۆ بەرلین و نیۆیۆرک دەبینین و ئەوە نیشانی دەدات کە ڕووخانی تەواوی ئیسرائیل خەریکە ڕوو دەدات و ناڕەزایەتی بەربڵاوی ناوخۆیی لە دژی نتانیاهۆ یەکێک لە نیشانەکانیەتی.