بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید محەمەد حسێنی حەجازی کارگێڕی ناوچەی فەرهەنگی و گەشتیاری عەباس ئاباد لە ڕۆژی نەتەوەیی ئاڵا)بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی کۆماری ئیسلامی ئێران( کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 12 ی خاکەلێوەی 1402 بە ئامادەبوونی شارەوانی اتارن، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرۆکی شۆرای شاری تاران و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی شاری، نوێنەرانی مەجلیس و باڵوێزەکانی وڵاتانی جیانی بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: ناوچەی عەباس ئاباد هەموو ساڵیک 12 ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئێران دەکاتە بۆنەیەک بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو دەستکەوتەی گەل کە ئێستاکەش شانازی میوانداری لە سەرۆک و نوێنەرانی وڵاتەکان لە نۆهەمین ساڵی جێژنی نەتەوەیی ئاڵامان هەیە.
ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو ڕێوڕەسمەدا گەورەترین ئاڵای ئێران لەسەر بەرزترین تاوەری ئاڵای ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شوێنەکانی ئێران هەڵدەکرێت تا نمانەی شکۆ، جووڵە و گەییشتن بە لووتکەی ئێران و خەڵکەکەی بێت.
حەجازی درێژەی دا: لە ساڵڕۆژی گشت پرسی شکۆمەندی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئەبێ جەخت بکرێت کە پێشکەوتن و هێزی ئێران بە ئامادەبوون و بەشداری خەڵک لە بوارە جیاوازەکان دێتە دی.