دوای بانگهێشتی گرووپە ئیسلامییەکان دەیان هەزار کەس لە خەڵکی فەلەستین لە مزگەوتی ئەقسا ئامادەبوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی رابردوو لانی کەم 35 هەزار فەلەستینی نوێژی عیشا و تەراوێحیان لە مزگەوتی ئەقسا خوێند.

ئەم بەشداریی کردنە لە نوێژی تەراوێحی مزگەوتی ئەقسا لە حاڵێکدایە کە رژێمی زایۆنی ڕێگری لە هاتنی فەلەستینییەکان دەکرد.

بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی دەیان هەزار فەلەستینی لە ڕێورەسمی فەجری گەورە لە بیرئانێنی شەهیدانی فەلەستینی بەشدار بوون.

سەرچاوەکانی هەواڵی فەلەستین لە هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر چەند ناوچە لە قودسی داگیرکراو و کەرتی رۆژاوا هەواڵیان داوە.

هەروەها گرووپەکانی بەرخۆدان لە شاری جەنین چەندین ئۆپراسیۆنیان دژی زایۆنییەکان ئەنجام داوە.